TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری کرماشان

Rozan Ateş
Yazar
📅 13 Ağustos 2022 17:35

پەیامی کورد... کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری کرماشان

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی محەممەد نادری تەمەن ١٨ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری شێخ سڵە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان بوون و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا محەممەد نادری کوژراوە.

محەممەد نادری هیچ جۆرە کاڵایەکی پێ نەبووە و تەرمی ناوبراو ڕەوانەی ساردخانەی نەخۆشخانەی شوهدا لە شاری سەرپێڵی زەهاو کراوە.

Paylas: