TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی دارایی گۆڕانکاری لە خشتەی دابەشکردنی مووچەدا کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Nisan 2022 20:28


پەیامی کورد... وەزارەتی دارایی گۆڕانکاری لە خشتەی دابەشکردنی مووچەدا کرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٣ی بڵاو کردەوە و بەپێی خشتەکە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ١٠-٤ بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و لە ڕۆژی ٢٨-٤ بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

وەک پێشتر باسی لێوە دەکرا، لە خشتەی ئەمجارەی دابەشکردنی مووچەدا گۆڕانکاری بەسەر دابەشکردنی مووچەی خانەنشیناندا هاتووە.

zبەپێی خشتەکە خانەنشینی شارستانی دوو ڕۆژی بۆ دیاریکراوە کە ڕۆژی پێنج شەممەو شەممەی دواترێتی ٢١ تا ٢٣-٤ مووچەیان دابەش دەکرێت جگە لە هەینی کە پشووە و دیار نییە لەو ڕۆژەدا مووچەیان دابەش دەکرێت یاخود نا.

هەروەها لە کۆتاشدا خانەنشینی پێشمەرگە سێ ڕۆژی بۆ دیاریکراوە لە ڕۆژانی سێشەممە تا پێنجشەممە ٢٦ تا ٢٨-٤ کە کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەیە بۆیان دیاریکراوە.

ئەم گۆڕانکارییە لە خشتەی دابەشکردنی مووچەدا دوای ئەوە دێت کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بەهۆی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆ وە چەند خانەشینێک لە سەرەی وەرگرتنی مووچەدا کۆچی دواییان کرد و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

Paylas: