TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی لەبارەی داماڵینی چەک دەرکرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 24 Temmuz 2022 18:38

پەیامی کورد... وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی لەبارەی داماڵینی چەک دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێکی لەبارەی داماڵینی چەکی بێ مۆڵەتەوە دەرکرد و تێیدا باس لەوە کراوە: "١٢ بنکەی کۆکردنەوەی چەکی جەنگی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێنەوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤/٧/٢٠٢٢، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنوێنییەکانی داماڵینی چەکی بێ مۆڵەتی بڵاو کردەوە و ئاماژە بەوە دەدات، ١٢ بنکەی کۆکردنەوەی چەکی جەنگی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێنەوە و پێویستە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئەو چەکە جەنگیانە ڕادەستی بکەن.

لە خاڵێکی دیکەدا هاتووە: "وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و ئاسایش، ١٢ لیژنە پێک دەهێنێت بە مەبەستی وەرگرتنەوەی چەکی جەنگی و تەقەمەنییەکان لە بنکەکانی وەرگرتن".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، تۆمارکردنی چەکی ئاگرین وەک کڵاشینکۆف و هاوشێوەکانی کە قەبارەی فیشەکیان ٣٩ تا ٧. ٦٢ ملم زیاتر نەبێت و چەکی جۆری دەمانچە و تەقەمەنییەکانی کە قەبارەی فیشەکی لە ٩ ملم زیاتر نەبێت.

لە بەشێکی دیکەی ڕێنوێنییەکەدا، ڕوون کراوەتەوە: "وەزارەتی ناوخۆ ٤٠ بنکەی کۆکردنەوەی چەکی ئاگرین لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەشی پۆلیس لە قەزاکان دەکاتەوە بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەو چەکانەی دیار کراون".

 

Paylas: