ساڵی ڕابردوو ٤٣٢ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە
پەیامی کورد ... ساڵی ڕابردوو ٤٣٢ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٠ لەسەرجەم پارێزگاکانی کوردستان ملیۆنێک و ٣٨٦ هەزار و ٢١٤ سەرپێچی تۆمارکراون.
ئهمرۆ سێ شهممه ١٢ ی كانونی دووهمی ٢٠٢١ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ئاماری روداوەکانی ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٠ لەسەرجەم پارێزگاکانی کوردستان ملیۆنێک و ٣٨٦ هەزار و ٢١٤ سەرپێچی تۆمارکراون و ٢ هەزارو ٨٩٧ روداویش رویانداوە، لەو ژمارەیەش ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمئاماژهی بهوهش كردوه، ساڵی رابردو بەبەراورد بەساڵی ٢٠١٩ روداوەکانی هاتوچۆ و قوربانییەکان زیادیانکردوە، بەجۆرێک لەو ماوەیەدا ٢ هەزار ٨٩٧ روداوی رویانداوە، لەئەنجامدا ٤ هەزار و ٧٧٢ کەس برینداربون.
هاتوچۆی ههرێم باسی لهوهش كرد، زۆربهی ئهو سەرپێچییانهی تۆمارکراون بەهۆی تیژڕەویی، بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا و وەستان لە شوێنی قەدەغەدا بوە، بەوهۆیەش ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
جێی ئاماژهیه ساڵی 2019 بەهۆی روداوەکانی هاتوچۆ لەهەرێمی کوردستان ٥٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦ هەزار و ٧٩١ کەسیش برینداربون.