TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەندروستی هەولێر: ڤاکسین لە جۆری فایزەر بۆ زۆربەی بنکەکانی لێدانی ڤاکسین دابینکراوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 12 Ağustos 2021 17:01

 پەیامی کورد … تەندروستی هەولێر: ڤاکسین لە جۆری فایزەر بۆ زۆربەی بنکەکانی لێدانی ڤاکسین دابینکراوە

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت،"ڤاکسین لە جۆری فایزەر (Pfizer) بۆ زۆربەی بنکەکانی لێدانی ڤاکسین دابینکراوە".

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگادارییەكی ئاڕاستەی هاوڵاتییان كردووە و تێیدا هاتووە،"لە ئێستادا هاوڵاتیانی شاری هەولێر لەم بنکە تەندروستیانەی کە دیاری کراوە لە سنوری شاری هەولێر کە ژمارەیان(46) بنکەیە بەڕووی هاوڵاتیان کراوەیە،بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەینەوە پابەندی ڕێکارەکانی ناوتۆمارکردن بن لەڕێگای پۆرتالی فەرمی وەزارەتی تەندروستی بۆ سوودمەندبوون لە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ ئەوەی لەکات و شوێنی دیاریکراو بەپێی سیستەم وەرگرتنی ڤاکسین بەشێوازێکی هێمنانە کارەکان ڕایی بکرێن".

 

ئاماژەی بەوەشداوە،"ئەم بنکانەی لەخوارەوە هاتووە ڤاکسینی جۆری فایزەر بەردەستە لە زۆربەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکانی سنوری پارێزگای هەولێر".

 

دەشلێت،"ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کەوا بنکەکانی لێدانی ڤاکسین بە پیی ئەم خشتەیەی خوارەوە لە خزمەتی هاوڵاتیاندان":

Paylas: