TR KU SO
FB X
Kurdistan

تورکیا جارێکی دیکە سنوورەکانی هەرێم دەبەزێنێت

سارا
Yazar
📅 05 Haziran 2018 02:34

تورکیا ڕایگەیاند لە درێژەی ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی دژی رێکخراوی پەکەکە لە باشووری کوردستان لانیکەم سێ ئەندامی ئەو گرووپەی کوشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسەکانی هەواڵ لە کەناڵیTRT تورکیا، هێزە چەکدارەکانی تورکیا جارێکی تر هێرشیان کردە سەر باشووری کوردستان.

بە پێی ئەم هەواڵە، تورکیا ڕایگەیاندووە کە هیزە چەکدارەکانی ئەو ووڵاتە هەروا خەریکی درێژەدان بە ئۆپراسیۆنی خۆیانن بۆ کردنە ئامانجی تیرۆریستەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا.

تورکیا ڕایگەیاندووە لە ئەو هێرشەدا سێ ئەندامی پەکەکە لە ناوچەی خواکورک لە باشووری کوردستان کوژراون و ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئەو ناوچە درێژەی هەیە.

تورکیا لە حاڵێکدا دەستی داوەتە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باشووری کوردستان کە حکومەتی عێراق چەندین جار ڕایگەیاندووە بوونی سەربازی تورکیا لە ناو خاکی عێراق نایاساییە و داوای لە ئەو ووڵاتە کردووە هێزی سەربازی خۆی لە باکووری عێراق بباتە دەرەوە.

Paylas: