TR KU SO
FB X
Tendrûstî

کەم خوێنی؛ هۆکار و چارەسەر

📅 27 Şubat 2018 20:47

کەم خوێنی یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدار و باوەکان، کە ڕووبەڕووی بەشێکی زۆری مرۆڤەکان دەبێتەوە، بەهۆی خۆراکی ناتەندروست یان بۆماوەیی یاخود لەدەستدانی بەشێکی زۆری ئەنیمیای خوێن.
 

نیشانەکانی کەم خوێنی :-

۱-هەست کردن بە بێتاقەتی و لاوازی جەستەیی
۲-گێژبوون و سەر سوڕان
۳-سپی هەڵگەڕانی لەش

هۆکارەکانی تووشبوون بە کەم خوێنی:-

پێش ئەوەی باسی هۆکارەکانی کەم خوێنی بکەین پێویستە بزانین خوێن لەچی پێک دێت؟؟
خوێن پێکدێت لە پلازما و شلەی کانزایی کە لە خڕۆکە سورەکان و سپیەکان و پەڕەکانی خوێن پێک هاتووە هەروەها خڕۆکە سورەکان فرمانیان گواستنەوەی خوێن و ئۆکسجینە بۆ شانەکانی لەش کە لە ماددەیەک پێک هاتووە لە ئاسن لەگەڵ پڕۆتین پێی دەوترێ هیمۆگلۆبین.

هۆکارەکانی تووشبوون بە کەم خوێنی :-

۱-کەم بوونی ڕێژەی ئاسن کە دەبێتە هۆی کەمبوونی هیمۆگلۆبین
۲-بوونی گرفت و نەخۆشی لە مۆخی ئێسک کە دەبێتە هۆی کەم بەرهەمهێنانی خڕۆکە سورەکان
۳-هۆکاری بۆماوەیی
٤-دووگیانی ئافرەتی دووگیان زیاتر توشی کەم خوێنی دەبێ

چارەسەرکردن

۱-زۆر خواردنی ئەو خواردنانەی کە ئاسنی زۆرە وەک
گۆشتی سوور،فاسۆلیا،نیسک،کەرەوز،سەوزە و میوە
۲-وەرزشکردنی ڕۆژانە
۳-زۆرخواردنی ڤیتامینەکان

هە ر چە ند ئیستا بە رە و وەرزی بە هار ئە ڕۆین کۆمە ڵە 
گیایە ک دە ڕوێت سودی زۆرە بڵام خانمانی دوو گیان و شیردە ر بێویستە خۆیان لە تۆلە کە ببارێزن

Paylas: