گرینگی ڤیتامین B12 لە لەشدا
پەیامی کورد ... گرینگی ڤیتامین B12 لە لەشدا
كه‌می ڤیتامین B12 یه‌كێكه له‌و دیارده زۆر بڵاوانه‌ی زۆر كه‌س به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئه‌م ڤیتامینه بۆ كۆئه‌ندامی ده‌مار زۆر پێویسته و سه‌رچاوه‌یه بۆ دروستكردنی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن و ئه‌و خۆراكه‌ی مرۆڤ ده‌یخوات له‌ڕێی ئه‌م ڤیتامینه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ ووزه و له‌كاتی كه‌می ڤیتامین B12 دا ته‌واوی ئه‌م كرداره زینده چالاكیانه له له‌شدا سست ده‌بێت و مرۆڤ هه‌ست به ئازاری ده‌ست و جه‌سته‌ی ده‌كات .
مێروله‌كردنی به‌ری یه‌ك ده‌ست یان هه‌ردوو ده‌ست له نیشانه‌یه‌كی باوی دابه‌زینی ئاستی ڤیتامین B12 یه له له‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار و په‌ڵه له‌سه‌ر په‌نجه‌ی ئه‌ڵقه دروست ده‌بێت .
ئه‌مانه‌ش له چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌می ڤیتامین B12 یه له له‌شدا:- ماندووبوونی به‌رده‌وام - كه‌می وزه‌ی له‌ش- هه‌ناسه توندی- سه‌رئێشه- زرگاندنه‌وه‌ی گوێ - نه‌مانی ئاره‌زووی نان خواردن و له‌ده‌ستدانی كێش.