TR KU SO
FB X
Tendrûstî

سوودەکانی خوارندی پرتەقاڵ

Rozan Ateş
Yazar
📅 08 Mart 2021 03:19

پەیامی کورد … سوودەکانی خوارندی پرتەقاڵ

 

یەکێکە لە میوە بەسوودەکان و دەوڵەمەندە بە چەندین جۆر ڤیتامنین، بەگشتی پرتەقاڵ لە وەرزی سەرمادا زیاتر دەخورێت و لەشی مرۆڤ لە زۆر نەخۆشی دەپارێزێت بەتایبەت ئەنفلۆنزا.

 

سوودەکانی خواردنی پرتەقاڵ لە وەرزی پایز و زستاندا:

 

1-پرتەقاڵ رێژەی لە %85 ئاوە، هاوکات بڕێکی باشیش پێکهاتەی ریشاڵی و کاربۆهێدرات و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە بۆ لەش سوودێکی زۆری هەیە.

 

2-بەهۆی زۆری پێکهاتەی ڤیتامین سییەوە بەرگری لەش بەهێزدەکات دژی نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت.

 

3-پرتەقاڵ تەندروستی جگەر دەپارێزێت و چالاکی دەکات.

 

4-یارمەتیدەرە بۆ لەش تا ئاسانتر ئاسن و خۆراکە بەسوودەکان هەڵبمژێت، هەربۆیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی کەمی ئاسنیان هەیە گرنگە و رێگانادات تووشی ئەنیمیا ببن.

 

5-پرتەقاڵ سوڕی خوێن چالاک دەکات لە لەش و دڵدا، بەهۆی زۆری رێژەی ڤیتامین و کانزاوە لەلەشدا.

 

6-باشترین میوەیە بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە گەدە تێردەکات بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر ماددەی ریشاڵی.

 

7-پرتەقاڵ میوەیەکی باشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، چونکە رێژەی شەکر تێیدا کەمە.

 

8-خواردنی پرتەقاڵ کرداری هەرس چالاک دەکات، چارەسەری قەبزی دەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە ریشاڵیەکان.

 

 

9-بەگوێرەی بەشێکی زۆری توێژینەوەکان خواردنەوەی یەک کوپ شەربەتی پرتەقاڵ بەیانیان، مرۆڤ دەپارێزێت لە سەکتەی مێشک، بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر ڤیتامین و پێکهاتەی دژە ئۆکسانەوە.

 

10-میوەیەکی باشە بۆ پاراستنی لەش دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، بەهۆی بوونی کانزا و ڤیتامین سی و ئەی، پێکهاتەی دژە ئۆکسان.

 

11-ئێسک بەهێزدەکات و یارمەتی جێگیرکردنی کلسی ئێسک دەدات.

 

لەپاڵ هەموو ئەو سوودانەیدا پرتەقاڵیش بێگومان زیانی هەیە لەرووی تەندروستیەوە و دەبێت بە رێژەیەکی دیاریکراو بخورێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی قورحەی گەدەیان هەیە، دەبێت زۆر خۆیان بپارێزن لە شەربەتی پرتەقاڵ، هاوکات زۆر خواردنی دەبێتە هۆی سکچوون یان ئەگەر تووشی سکچوون بوویت هەوڵبدە مەیخۆ.

 

لەلایەکی دیکەوە زیان بە ددان دەگەیەنێت و ماددەی کالسیۆمەکەی تێکدەدات، هاوکات زۆر خواردنی کاریگەری هەیە لەسەر کالسیۆمی لەش و ئێسکیش.

Paylas: