سوودەکانی پرتەقاڵ بزانە
پەیامی کورد … سوودەکانی پرتەقاڵ بزانە
پرتەقاڵ یەکێک لە میوەکانی وەرزی زستانە و چەندین سوودی بۆ جەستە هەیە
لە خوارەوە چەندین سوودی ئەم میوە هاتووە:
1-بۆئازاری سنگ و كۆكە بەسودە
2- بۆبەهێزكردنی جگەر بەسودە.
3- بۆ پاككردنەوەی ریخۆلەكان پێویستە.
4- ئەگەر ئاوی پرتەقال تێكەڵ بكەی لەگەڵ ئاوی لیمۆ، دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە زۆر نەخۆشی لەبەرئەوەی بەگەورەترین و بەسودترین میوەی زستانە هەژمار دەكرێت.
5- پزیشكان خواردنی ئەم میوەیە بەمیوەیەكی زۆر بەسود دەناسێنن بۆ كەمكردنەوەی قەڵەوی و هەروەها بۆ نزم كردنەوەی پەستانی خوێن و جگە لەوەش ددانەكان لە كلۆر دەپارێزێت.
6- پرتەقاڵ یارمەتی بەهێزكردنی ئێسكەكان دەدات.
7- ئەگەر ئاوی پرتەقاڵ لەگەڵ شەكردا تێكەڵ بكەین و بیخۆینەوە ئازاری ئەنفلۆنزای هەڵامەت كەم دەكاتەوە.
8- توێكڵی پرتەقال بۆ رۆماتیزم گرنگە بە بەكارهێنانی لە سەر ئەو شوێنەی ئازارەكەی هەیە بۆماوەیەكی كەم ئازارەكەی نامێنێت.
9- هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كێشی لەش كە ئێستا كێشەیەكە زۆرینەی خەڵكی بەدەستیەوە دەناڵێنن بەهۆی مەترسییەكانی.