بوومەلەرزەیەکی بەهێز ژاپۆنی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ژاپۆنی هەژاند

پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەکی بەهێز ژاپۆنی هەژاند

 

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢١،  بوومەلەرزەیەكی بەهێز كەنارەكانی ژاپۆنی هەژاندووە، بەڵام هیچ زانیارییەك نییە لەبارەی زیانەكانی.

 

دەستەی بوومەلەرزەزانی ئەمریكی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٥.٩ بە پێوەری ڕێختەر كەنارەكانی دوورگەی (میاكۆ) ی ژاپۆنی هەژاندووە، كە ١٤٧ كیلۆمەتر لە شاری (هیرارا) دوورە.

 

ئەمەو تاكو ئێستا هیچ زانیارییەك نییە لەبارەی زیانەكانی ئەم بوومەلەرزەیە، بۆ هەر ئەگەرێكی لەناكاویش حكومەت تیمێكی فریاگوزاری ناردۆتە شوێنی بوومەلەرزەكە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە