وەزارەتی تەندروستی: ساڵانی رابردووش گیانلەدەستدان بە كه‌رووی ره‌ش له‌ هەرێم تۆمارکراوە

وەزارەتی تەندروستی: ساڵانی رابردووش گیانلەدەستدان بە كه‌رووی ره‌ش له‌ هەرێم تۆمارکراوە

پەیامی کورد … وەزارەتی تەندروستی: ساڵانی رابردووش گیانلەدەستدان بە كه‌رووی ره‌ش له‌ هەرێم تۆمارکراوە

 

سه‌باره‌ت به‌ بوونی كه‌رووی ره‌ش له‌ هه‌رێمی كورستان، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: کەڕووی رەش نەخۆشییەکی کۆنە و ساڵانی رابردووش حاڵەتی گیانلەدەستدان بەو نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

 

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان راگەیاند: کەڕووی رەش نەخۆشیێکی کۆنە و، ساڵانە لە جیهان هەزاران هاووڵاتی دەکوژێت، لە کوردستانیش ساڵانی رابردوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بەو نەخۆشییە هەبووە، ئەو هاووڵاتیەشی کە لە سلێمانی بەهۆی ئەو نەخۆشییە گیانی لەدەستداوە تەمەنی زۆر بووەو، چەند نەخۆشییەکی دیکەی درێژخایەنی هەبووە، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کەڕووی رەش لە هەرێمی کوردستان تۆمار نه‌كراوه‌.

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتیشی: کەڕووی رەش نەخۆشییەکی مەترسیدارەو، پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و زیاتر گرنگی بە پاکوخاوێنی بدەن، بەڵام پێویست بە دوودڵی ناکات، چونکە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان کەڕووی رەش و کۆڕۆنا نییەو، مەرج نییە ئەوەی کۆڕۆنای گرتبێت توشی کەڕووی رەشیش بێت، بەڵام ئەو کەسانەی توشی کۆڕۆنا دەبن بەرگری لەشیان لاواز دەبێ، ئەم نەخۆشییەش زیاتر توشی ئەو کەسانە دەبێ کە بەرگری لەشیان لاوازە.

 

د. ئاسۆ حەوێزی بۆ باسه‌ ئاماژەی بەوەشکردووه‌، ئەو کەسانەی توشی نەخۆشییەکە ده‌بن، گرفت لە سینگیان دروست دەبێ و کاریگەری دەکاتە سەر گرژبوونی ئەو مولوولە خۆێنانەی خوێن بۆ دەماغ دەگوازنەوە، جگە لەمەش کاریگەری دەکاتە سەر سییەکان و تووشی کۆکەی دەکا، رەنگە کۆکینەکە خوێنیشی لەگەڵدا بێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە