پەیامی کورد...کۆمەڵە شیعری "هەرمانی ئەوین" چاپ و بڵاو کرایەوە
کۆمەڵە شیعری کوردیی "هەرمانی ئەوین" لە نووسینی "ژاڵە سەیفی یاری" شاعیر و نووسەری خەڵکی سەقز چاپ و بڵاو کرایەوە.
کۆمەڵە شیعری "هەرمانی ئەوین" لە ١٣٥ لاپەڕەدا بە زمانی کوردی نووسراوە و لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەلایەن چاپەمەنیی "خانی" چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
هەروەها ئەو کۆمەڵە شیعرە لە دەرەوەی وڵات وەک پرۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ ناوەندی نووسەرانی کورد و ناوەندی ٤٩ کتێب، چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
"هەرمانی ئەوین" دووەمین بەرهەمی "ژاڵە سەیفی یاری"یە و ساڵی ڕابردووش کۆمەڵە شیعرێکی بە ناوی "سترانی تاسە" لە شاری سەقز چاپ و بڵاو کردووەتەوە.
"سەیفی یاری" ساڵی ١٣٨٤ی زایینی لە شاری سەقز لە دایک بووە و لە ئێستادا خاوەنی دوو بەرهەم بە ناوەکانی "هەرمانی ئەوین و سترانی تاسە"یە و کتێبێکی دیکەی ناوبراو لە بەشی منداڵاندا کە پرۆژەیەکی هاوبەشە لەگەڵ "ناوەندی نووسەرانی کوردستان" بڕیارە لە داهاتوودا لە دەرەوەی ئێران چاپ و بڵاو کرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە