هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوری قەزای حەوێجە لە باشوری کەرکوک 5 چەکداری داعشیان کووشتووە.
هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویان کردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/04/09 لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە گوندی (حومەیرە) لە ناحیەی رەشادی سەر بە قەزای حەویجە - باشووری کەرکووک، لیوای 116ـی هێزەکانی حەشدی شەعبی توانیویانە 5 چەکداری تیرۆریستی داعش بکوژن.
هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەکەدا دەڵێن، "ئەو پێنج چەکدارەی داعش کە کوژراون هەڵگری ناسنامەی بیانین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە