سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، لە دوو ئۆپراسیۆنی جیادا هێزە عێراقییەکان لە هەردوو پارێزگای کەرکوک و دیالە، ١٢ چەکداری سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان کوشت.
دوو سەرچاوەی ئەمنی ڕایانگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنێکدا هێزە عێراقییەکان لە پارێزگای کەرکوک، پێنج چەکداری داعشیان کوشت، هەروەها لە ئۆپراسیۆنێکی دیکەدا لە پارێزگای ئەنبار هێزە عێراقییەکان، حەوت چەکداری دیکەی داعشیان کوشت.
نەقیب حامد عوبێدی، ئەفسەر لە پۆلیسی کەرکوک بە ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکی ڕایگەیاند کە هێزێکی هاوبەشی سوپا و حەشدی شەعبی لە دەرووبەری ناحیەی ڕەشاد باشووری ڕۆژهەڵاتی قەزای حەویجە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک، پێنج چەکداری سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان کوشت.
عوبێدی وتیشی “هێزێکی ئەمنی بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری بۆسەیەکیان بۆ ئۆتۆمبێلێک ناوەتەوە کە پێنج چەکداری داعشی تێدابووە”.
عوبێدی ئاماژەی بەوە کرد کە لە بۆسەکەدا هێزە ئەمنییەکە هەر پێنج چەکدارەکەی داعشیان کوشتووه.
لە پێشهاتێکی دیکەدا لە پارێزگای ئەنبار هێزێکی سەربە سوپای عێراق و چەکدارانی هۆزەکان لەمیانی هەڵمەتی کێوماڵکردنی بیابانی باکووری شاری هیت رۆژئاوای ئەنبار، حەوت چەکداری داعشیان کوشت.
ئەفسەر لە سوپای عێراق، عەقید وەلید دلێمی وتی “هێزێکی سەر بە قیرقەی ٧ی سوپا و بە پاڵپشتی چەکدارانی هۆزەکان، لە بیابانی باکووری شاری هیت (٧٠ کلم رۆژئاوای روومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار)، حەوت چەکداری داعشیان کوشت.
وەلید دلێمی وتیشی “هێزە ئەمنییەکە ڕاوەدووی حەوت چەکداری داعشیان ناوە و چەکدارەکان هەڵاتوون بۆ نێو تونێلێک لە دۆڵی جەعال لە بیابانی باکووری شاری هیت”.
دلێمی ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزە عێراقییەکە هەر حەوت چەکدارەکەی داعشیان کوشتووە و لەنێو تونێلەکەشدا دەستیان گرتووە بەسەر ٤٥ بۆمبی چێنراو و ١٧ پشتێنی بۆمبڕێژکراو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە