له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كان دوو سه‌ركرده‌ی دیاری تێدایه و له‌لایه‌ن دادگاوه به پێی مادده‌ی چواری تیرۆر داواكراون.
لیوا سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناخۆی عێراق راگه‌یاند، هێزێكی سه‌ر به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا توانیویانه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ناوچه‌ی بادۆش له رۆژئاوای موسڵ 17 چه‌كداری داعش ده‌ستگیربكه‌ن.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناخۆی عێراق گوتیشی: له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كان دوو سه‌ركرده‌ی دیاری تێدایه و له‌لایه‌ن دادگاوه به پێی مادده‌ی چواری تیرۆر داواكراون.
به پێی میدیا عێراقییه‌كان هێزه ئه‌منییه‌كان له چه‌ند رۆژی رابردوودا توانیویانه چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر چه‌كدارانی داعشیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه بۆ به ئامانج گرتنی هێزه ئه‌منییه‌كان عێراقییه‌كان بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە