پەیامی کورد … ئاسایشی عێراق: چوار تیرۆریستی داعش لە موسڵ دهستگیركران
دەزگای ئاسایشی عێراق رایدهگهیهنێت ،چوار تیرۆریستی داعش لە پارێزگای موسڵ دهستگیركران.
ئهمڕۆ دوو شهممه 20 ی كانونی یهكهمی 2021 دەزگای ئاسایشی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئاسایش زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی رۆژئاوای پارێزگای موسڵ، ئەنجامداوە.
دەزگای ئاسایشی عێراق ئاماژهی بهوهش كردووه لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار تیرۆریست کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون، دەستگیرکراون.
ههروهها باسی لهوهش كردووه، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، دانیان بەوەدا ناوە کە لەبەناو ویلایەتی جەزیرە سەربە داعش چەکداربوون، هەروەها چەندین کردەی تیرۆریستییان بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییان ئەنجامداوە.
ئهوهشی خستۆتهروو، کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە