پەیامی کورد ... عێراق/ پێنج ژن بە تۆمەتی ئەندامەتی لە داعش دەستگیر کران
هێزە عێراقییەکان پێنج ژن بە تۆەمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، فەرماندیی فیرقەی دەستوەردانی خێرا لە سوپای عێراق، لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پنج ژنەکە لە شارەدێی سلێمان بەگ لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیر کراون.
هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو پێنج ژنانە بەپێی یاسای تیرۆر دەستگیر کراون و دوای دەستگیرکردنیشیان، دانیان بە ئەندامبوون لە داعش ناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە