پێنج کەس بە تۆمەتی دەستکاری کردنی پێوەری زیرەک دەستگیر کران

پێنج کەس بە تۆمەتی دەستکاری کردنی پێوەری زیرەک دەستگیر کران

پەیامی کورد... پێنج کەس بە تۆمەتی دەستکاری کردنی پێوەری زیرەک دەستگیر کران

لە شاری هەولێر پێنج کەس بە تۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک دەستگیرکران و ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێریش بڵاوی کردووەتەوە، لە کاتی دەستکاریکردنی پێوەرەکاندا دەستگیرکراون.

قایمقامیەتی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بەو کەسانەی دەستکاری پێوەری زیرەکی کارەبای گەڕەکەکان دەکەن، ئێوارەی ڕۆژی شەممە بە فەرمان و ڕاسپاردەی پارێزگار، لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی 5 کەس لە کاتی کارکردنیان و دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا لە یەکێک لە گەڕەکانی شاری هەولێر دەستگیرکران.

ئەوەش هاتووە، دوای دەستیکردنیان و دەست بەسەر داگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان و ئەو کەلوپەلانەی کارەکەیان پێ ئەنجام دەدا، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە و ڕەوانەی دادگا دەکرێن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی سزای یاسایی ببنەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کرد بە بەستنی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشەکانی کارەبا و ئەوەش ناڕەزایی بەشێک لە هاووڵاتییانی لێکەوتەوە و پێیان وایە، پێوەرەکان کێشەیان تێدایە و دادپەروەرانە بڕی کارەبای بەکارهاتوو ناخوێننەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە