پەیامی کورد... عێراق: ٥٥ کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاوی کردەوە، تاوەکوو ئێستا ٥٥ تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمار کراون و ١٢یان گیانیان لەدەستداوە.
شانەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایانگەیاند، وەزارەتی تەندروستی ٥٥ تووشبووی تای خوێنبەربوونی تۆمار کردووە، لەو ژمارەیەش ١٢یان گیانیان لەدەستداوە.
جەخت لەوەش کراوەتەوە، تیمێکی گەڕۆک بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە و بەدواداچوون بۆ فرۆشیارانی مەڕ و ماڵات پێکهێنراوە، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە.
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی مەترسیدارە و لە ڕێگەی گیاندارەوە دەگوازرێتەوە، ڕێژەی مردن بەو نەخۆشییە لەنێوان ٤٠٪ بۆ ٨٠٪یە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە