پەیامی کورد... بەغدا/ هێرشێکی داعش تێکشکێندرا
هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕایان گەیاند، شەوی ڕابردوو هێرشێکی داعش لە قەزای تارمیەی باکووری بەغدا تێک شکێنراوە، دوای ئەوەی چەکدارەکان هەوڵیانداوە هێرشبکەنەسەر لیوای 12ی حەشدی شەعبی و خۆیان بگەیەننە ناوچەیەکی تارمیە.
لەم بارەوە دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕای گەیاندووە: لیوای 12ی حەشدی شەعبی بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی هێرشێکی داعشیان لە قەزای تارمیەی باکووری بەغدا تێک شکاندووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: داعش ویستوویەتی خۆی بگەیەنێتە ناوچەی تل تاسەی ناوچەی مەشاهد لە تارمیە، بۆیە لە ئێستادا و بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، هێزێکی فراوان لە تارمیە کۆکراوەتەوە.
شایەنی باسە ماوەی چەندین مانگە جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە عێراق زیادی کردووە بەتایبەت لە سنووری ناوچە کێشەلەسەرەکان، زیانی بە هێزە ئەمنییەکان گەیاندووە، ئەوە جگە لەوەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە ڕووبەڕووی مەترسی بوونەوە و بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەهۆی نەبونی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان و بوونی بۆشایی ئەمنییەوەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە