پەیامی کورد... هێرشێکی داعش لە کەرکووک تێکشکێندرا و چەکدارێکی داعش کوژرا
لە سنووری کەرتی کێڵگەی نەوتی جەمبوور لە باشووری پارێزگای کەرکووک، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی ئەمنی و لە ئەنجامدا چەکدارێکی داعش کوژرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی وزەی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان لە کەرتی کێڵگەی نەوتی جەمبوور لە سنووری پارێزگای کەرکووک هێرشێکی تیرۆریستانیان تێک شکاند.
ئەوەش خراوەتە ڕوو کە هێزەکانی پۆلیسی نەوتی باکوور و سوپای عێراق ڕووبەڕووی ئەو تیرۆریستانە بوونەوە و تیرۆریستێکیان لێ کوشتن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە