پەیامی کورد ... بەغدا/ لە هێرشێکی داعش دا پێنج ئەندامی حەشدی شەعبی و ٦ هاووڵاتی مەدەنی کوژران
چەکدارانی داعش لە ناوچەی رەزوانییە هەڵکەوتوو لە رۆژئاوای بەغدا هەڵیانکوتایە سەر خاڵێکی پاسەوانیی هێزەکانی حەشدی شەعبی و بەهۆیەوە ١١ کەس کوژران.
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لە هێرشەکەدا پێنج ئەندامی حەشدی شەعبی و شەش هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.
ئەو سەرچاوە ئەمنیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، چەکدارەکانی داعش بە نارنجۆک هێرشیانکردووە و دواتر تەقەیان لە هێزەکانی حەشد کردووە.
هەروەها، سەرچاوەیەکی تەندروستیش بە هەمان ئاژانسی راگەیاندووە، کە هەشت برینداری رووداوەکە بۆ نەخۆشخانەیەکی بەغدا گوێزراونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە