پەیامی کورد ... بەرپرسانی دەوڵەتی ئەرژەنتین داوا لە دەوڵەتی ئازەربایجان دەکات که ئەگەر "عەلی ئەکبەر ویلایەتی" سەردانی "باکوو"ی کرد، دەستبەسەر بکرێت.
دۆسیەی تێرۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوەڵایە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر سزادانی تاوانبارانی کردەوە تێرۆریستییەکان سوورە.
دەوڵەتی ئەرژەنتین داوای لە دەوڵەتی ئازەربایجان کردووە کە هەر کات "عەلی ئەکبەر ویلایەتی'' سەردانی ئەو ووڵاتەی کرد ڕادەستی پۆلیسی ئینتەرپۆلی بکات.
"ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەلی ئەکبەر ویلایەتی" بڕیارە ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەر بۆ "باکوو" سەفەر بکات.
دادوەر "ئاڵبێرتۆ نیسمان"، ڕێژیمی ئێرانی بە پشتیوانی ماڵی لە تەقینەوەی ناوەندی جوولەکەکانی ئەرڕژەنتین تاوانبار کردبوو.
"نیسمان" پێشتر خوازیاری گرتن و دەسبەسەرکردنی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران وەک: "موحسێن ڕەزایی"، "عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی"، "عەلی ئەکبەر ویلایەتی" و "سەردار ئەحمەد وەحیدی"، لە لایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە (ئینتەرپۆل) بوو.
تەقینەوەی ناوەندی جوولەکەکانی ئەرژەنتین بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٨٥ هاووڵاتی جوولەکە و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.
له ئهنجامی تهقینهوهی بنكهی هاوکاری جوولهكهكانی ئەرژەنتین دا، دادوەری گشتی ئەو ووڵاتە ، بهرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی و حیزبوڵڵای به بهرپرسیاری ئهم هێرشه تێرۆریستییه زانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە