بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە جەزائیر ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە جەزائیر ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد... بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە جەزائیر ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا


بەرگری شارستانی جەزائیر رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەو وڵاتە ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسیش برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرگری شارستانی جەزائیر باسی لەوەکرد، رووداوێکی پێکدادان لە نێوان پیکابێک و پاسێکی گواستنەوەی گەشتیاری روویداوە و بەهۆی رووداوەکەوە ئاگر لە ئۆتۆمبێلەکان کەوتووەتەوە و ٣٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.


ئەوەشخراوەتەڕوو، رووداوەکە لە ویلایەتی تەمەنراست لە باشووری ئەو وڵاتە روویداوە و پیکابەکە سووتەمەنی پێبووە و بووەتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.


ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی رووداوەکەوە نۆ کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

وتیشی، بەردەوامن لە دەرهێنانی قوربانیەکان و تا ئێستا نەیانتوانیوە بە تەواوی تەرمەکان دەربهێنن.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە