پەیامی کورد... بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە کینیا ٥١ کەس گیانیان لەدەستدا
پۆلیسی کینیا رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەو وڵاتە ٥١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی وڵاتی کینیا رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەسەر رێگایەکی خێرا خۆی بە هەشت ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشاوە و بەهۆیەوە ٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ کەسیش بە سەختی برینداربوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بارهەڵگرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەخێراییەکی زۆر رۆشتووە و لەو کاتەدا هەوڵیداوە کە خۆی لە رێگا سەرەکییەکە دوربخاتەوە و خۆی بەو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلانەی قەراغ رێگاکەدا کێشاوە.
پۆلیس کینیا ئاماژەی بەوەش کردووە، رووداوەکە لە رێگای قەرەباڵغی نێوان کیریچۆ و ناکورو رویداوە کە رێگایەکی خێرایە و رووداوی هاتووچۆی بە بەردەوامی تێدا رودەدات.
ئەوە لە کاتێکدایە، دەسەڵاتی نیشتمانی گواستنەوە و سەلامەتی رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا لە کینیا چوار هەزار و ٦٩٠ کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە