بەپەلە ... عامری هۆشداری دەداتە تورکیا سەبارەت بە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان

بەپەلە    ...   عامری هۆشداری دەداتە تورکیا سەبارەت بە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان

پەیامی کورد    ...   عامری هۆشداری دەداتە تورکیا سەبارەت بە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان 

هادی العامری سەبارەت بە پیلانی تورکیا و هێرشە بێوێنەکانی ئەم ووڵاتە بۆ سەر هەرێمی کوردستان هۆشداریدا

سەرۆکی هاوپەیمانی الفتح لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هێرشە بێ وێنەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و هاوشێوە پیلانی داڕێژراوەکانی دیکەی تورکەکان لە باکووری سووریا و " ڕۆژئاوای کوردستان " هۆشداری دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک هادی العامری لە بەیاننامەیەک دا بە ئاماژەدان بەم بابەتە داوای لە دەوڵەتی ئەم وولاتە کرد لە دوای پێداچوونەوەی بە هێرشەکانی تورکیادا بە قووڵایی ٢٥ کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی عێراق ، بێ دەنگی خۆی بشکێنێت .

لە بەیاننامەکەی عامریدا هاتووە : بە نیگەرانییەکی زۆرەوە ، هێرشە بەرفراوانەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق " هەرێمی کوردستان " بەدواداچوونی بۆ دەکەین ئەم هێرشە بە هەر بڕوبیانوویەکەوە کە بێت ڕەت کراوەیە و هیچ تەوجیهێکی نێودەوڵەتی و یاسایی نییە .

عامری هەروەها ووتی : ئەم جۆرە هێرشانە لە لایەن تورکیاوە نیشاندەری مەترسی زۆر ە و واپیدەجێت کە تورکەکان لەم کارەیاندا بە دوای سەپاندنی سیاسەتی ئەنجامدراودان و هەوڵ دەدەن جۆرێک کەمەربەندی ئەمنییەتی هاوشێوەی خەتی ئەمنییەتی لە باکووری سووریا درووست بکەن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە