پەیامی کورد ... بە فڕۆکە هێرش کرایە سەر ماڵی مۆقتەدا سەدر
بە پێی هەواڵ و زانیاری لە سەرچاوەکانی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس ڕایگەیاندووە : فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەر ماڵی مۆقتەدا سەدر ی سەرۆکی ڕەوتی سەدر
جگە لەم سەرچاوەیە یەکێک لە نزیکەکانی مۆقتەدا سەدر هەواڵی هێرش کردن بۆ سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی سەدری پشتڕاست کردووەتەوە . ساڵح مۆحەمەد العراقی لە سەرچاوەکانی نزیک بە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە ناوچەی الحنانە لە نەجەف ی ئەشرەف لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکدارەوە کراوەتە ئامانج .هەروەها ئەو ئاماژەی بەوە نەداوە کە ئایا سەدر لە عێراقە یا خود نە
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتر لەمبارەوە و ڕێژەی زەرەر و زیانەکان ڕانەگەێندراوە ....
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە