بەپەلە ... هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی " ئاوەکانی عەرەبستانی سەعوودی زیاتر لە ٢٦ کەس بریندار هەیە

بەپەلە   ...   هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی " ئاوەکانی عەرەبستانی سەعوودی زیاتر لە ٢٦ کەس بریندار هەیە

پەیامی کورد   ...   چەند کاتژمێرێک پێش ئیشتا هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی ئاوەکانی عەرەبستانی سەعودی .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هاوپەیمانان ڕایانگەیاند :  ٢٦ کەسی سڤیل لە شوێنی هاتنەژوورەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەوەکان لە " عەرەبستانی سەعوودی بە ڕێگەی مووشەکی هاوێژراوی حوثییەکانی یەمەن بریندار بوون .

هەر بە پێی ئەم زانیارییانە هاوپەیمانان ڕایانگەیاند ئەم بۆمباران کردنەوەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئاوەکان لە ڕێگای " حوثییەکانی یەمەن ەوە جەنایەتی شەڕ هەژمار دەکڕیت .

هەروەها هاوپەیمانان ڕایانگەیاند : ئێمە لەگەڵ بەرپرسان و ئەو کەسانەی کە هۆکاری بە ئامانج گرتنی فڕۆکەخانەکەن بە پێی یاسای نێودەوڵەتی ووڵام دەدەینەوە .

لە ووڵامدانەوە بە بە ئامانج گرتنی فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی ئاوەکان ، بەرپەچی ئێمە بەپەلە ، رێک و پێک و لە جێی خۆی دەبێت .

ئەم بە ئامانج گرتنەی فڕۆکەخانە ، نیشاندەر و شاهێدی لە تیرۆریسم بوونی ئێران دەدات .

هەروەها وەزیری دەرەوەی بەحرەین ڕایگەیاند : بە ئامانج گرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئاوەکان لە ڕێگەی حووثییەکان زیاد بوونی مەترسی لەگەڵ چەکەکانی ڕژیمی ئێران ە .

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە