بەپەلە ... ئەرتەشی ئێران لە ئامادەباشیدایە

بەپەلە  ...  ئەرتەشی ئێران لە ئامادەباشیدایە

پەیامی کورد  ...  ئەرتەشی ئێران لە تاران لە ئامادەباشی تەواو دایە

کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، هەواڵ لە دۆخی هاوشێوەی لافاو لە خاوەران و کەن لە تارانی پایتەخت ی ئێران دەدەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بارینی بێ وێنە لە ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوچەگەلێکی زۆر بەرفراوان ی خستووەتە ژێر ئاو و لە پارێزگاکانی " گۆلێستان ، فارس ، مازندەران ، لۆرێستان ، خووزستان خەساراتی مرۆیی و ماددی بەرفرانی بە جێ هێشتووە . ئێستا مەترسی لافاو لە تاران زۆر بەهێزە و لە ئارادایە .

لەم ڕاستایەدا کاربەرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایدەگەێنێت : " بەس دەبێ خوا بە خێری بگێڕێت بە سەر تاران ەوە . دوێنێ هەواڵێک گەیشت کە ئاستی ئاوەکان کە تاران یش سەرکەوتووە هەر ئێستا لە نزیک ڕێگای گەورەی ئیمام عەلی ئاستی ئاو گەیشتووەتە ئاستێک لە تاکوو ئێستا شتی وا نەبیراوە و واخەریکە بەرەو شاری " ڕەی " دەڕوات .

هەروەها ، ئەرتەش لە تاران بە حاڵەتی ئامادەباشی دەرهاتووە  . زۆربەی ئەو شوێنانەی کە مەترسی هات و چوونیان هەیە ڕاگەێندراوە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە