بەپەلە ... تەقینەوەیەکی بەهێز سوید ی هەژاند و زیاتر لە ٢٥ کەس بریندار بوون

بەپەلە  ...   تەقینەوەیەکی بەهێز سوید ی هەژاند و زیاتر لە ٢٥ کەس بریندار بوون

پەیامی کورد   ...   تەقینەوەیەکی بەهێز لە یەکێک لە ‌شەقامەکانی ناوەندی شاری لینشۆپینگ ی سوید ڕوویدا .

بە پێی هەواڵ  و زانیارییەکان و ئەو وێنانەی کە گەیشتوون لە شوێنی ڕووداوەکە نیشاندەری زەرەر و زیان گەیشتن بە بالەخانەکانی نیشتەجێ بوونە کە پێک هاتوون لە چوار نهۆم .

بە پێی نووسراوەی ڕۆژنامەی Expressen ، ژمارەیەکی خەڵک لەم ڕووداوەدا بریندار بوون .

بە پێی دواهەمین زانیارییەکان ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەم تەقینەوەیەدا بریندار بوون گەیشتووەتە ٢٥ کەس .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە