پەیامی کورد ... بۆمەلەرزەیەک بە گەورەیی ٥.١ ڕیشتەر " گیلانغەرب " ی هەژاند
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بۆمەلەرزەیەک بە گەورەیی ٥.١ ڕیشتەر لە گیلانغەرب سەر بە پارێزگای کرماشان ڕوویدا
ئەم بۆمەلەرزەیە ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ئۆگۆستی ٢٠٢٠ بە کاتی خۆجەیی ١٣:٤٦:١٩ ڕوویداوە و پارێزگاکانی کرماشان و ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاندوە.
قووڵایی بومەلەرزەکە لە دووری هەشت کیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە بە دووری ٧٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری کەلار روویداوە.
تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانی ئەم بۆمەلەرزەیە لە بەردەست نییە
هەروەها جێگای ئاماژەدانە گومان دەکرێت ئەم بۆمەلرەزانە بە هۆی تاقیکردنەوەی مووشەکی ڕژیمی ئێران بێت لە بن زەوی دا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە