پەیامی کورد ... باس لەوە دەکرێت لە کۆشکی سەرۆکایەتی دەست بەسەر سەرۆکی نیجێریا " موحەممەد بازوم "دا گیراوە
باس لەوە کرا کە لە ووڵاتی نیجێریا ، سەرۆکی دەوڵەت محەممەد بازوم لە کۆشکی سەرۆکایەتی دا دەستی بەسەردا گیراوە. بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە ئەمنییەکان؛ پاسەوانانی سەرۆککۆمار لە بەیانی زووەوە بە کەرەستەی زرێپۆش گەمارۆی کۆشکەکەیان داوە و ڕێگاکانی چوونە ناو کۆشکەکەیان بڕیوە و ڕێگری لە پەیوەندیکردن لە ناو کۆشکەوە بۆ دەرەوە دەکات.
ئەم هەنگاوە لە نیجێریا بە کودەتا دژی بازوم ناوزەد کرا. تا ئێستا ڕاستی بابەتەکە ڕوون نەکراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە