پەیامی کورد ... به‌ڕێوبه‌ری گشتی نه‌خۆشخانه‌ی ووهان له هه‌رێمی هۆبی ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كرۆنای نوێ (كۆڤید ١٩) گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌وباره‌یه‌وه ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی چین بڵاویكرده‌وه، لو چی مینگ به‌ڕێوبه‌ری گشتی نه‌خۆشخانه‌ی ڤۆهان ووچانگ به‌هۆی ڤیرووسی كرۆنای نوێوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و پزیشكه چینییه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بوو به‌هۆی ڤیرووسه‌كه‌وه دۆخی ته‌ندرووستی خراپ ببوو، هه‌رچه‌نده له‌ژێر چاودێریی وردی دكتۆره‌كاندا بوه، به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی راگه‌ێندرا.
به‌گوێره‌ی دوا داتای تۆماركراویش، ژماره‌ی تووشبوانی ڤیرووسی كرۆنا گه‌یشتوه‌ته ٧٣ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س، ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه هه‌زار و ٨٧٤ كه‌سن، هه‌روه‌ك ١٢ هه‌زار و ٨٣٧ كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە