پەیامی کورد... ژمارەی تەرمی پەنابەران لە سنووری ئەدیرنە گەیشتە ١٩ کەس
گەڕان لە ناوچەی سنووری ئەدیرنە لە باکووری کوردستان درێژەی هەیە، ئیدارەی پارێزگای ئەدیرنە باسی لە دۆزرانەوەی ٧ تەرمی دیکە لە ناوچەی ئیپسالا کرد.
ڕۆژنامەی جمهوورییەت هەواڵێک بەناوی "کارەساتی مرۆیی" لە ئەدریرنە بڵاو کردووەتەوە کە لە زاری فەرمانداری ئەدیرنە ڕای گەیاندووە: لە گەڕانی ڕۆژی ڕابردووی جەندەرمە و ڕێکخراوی پێشگیری لە ڕووداوەکان، ژمارەی تەرمە دۆزراوەکان لە پەنابەران لە سنووری ئەدیرنە گەیشتووەتە ١٩ کەس.
تەرمی هەموو کەسە دۆزراوەکان تا ئێستا هەر هەموویان پیاو و سەرووی ١٨ ساڵ بوون. بەم حاڵەوە شوناس و ڕەگەزی هیچ یەکە لە تەرمەکان تا ئێستا دیاری نەکراوە و بۆ ناسینەوەیان ڕەوانەی پزیشکی دادی ئیستەنبوڵ کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە