بوومەلەرزەیەكی بەهێز كەنارەكانی ژاپۆنی هەژاند

بوومەلەرزەیەكی بەهێز كەنارەكانی ژاپۆنی هەژاند

پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەكی بەهێز كەنارەكانی ژاپۆنی هەژاند

ڕۆژی ڕابردوو بوومەلەرزەیەك كەنارە ئاوییەكانی ژاپۆنی هەژاند، دواتر هۆشداری درا لە دروست بوونی تسۆنامی لەناوچە كەنارییەكان.

ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەمریكا دوێنێ بڵاویكردۆتەوە، بوومەلەرزەیەك بە هێزی (6.3) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر ناوچەی ئرخەبێلی ئیزۆی لە باشووری ژاپۆن و نزیك دوورگەكانی بۆنافیدینا هەژاندووە.

ڕوودانی ئەو بوومەلەرزەیە لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ لەهەمان ناوچە بوومەلەرزەیەك بە هێزی (6.5) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر هەمان ناوچەی هەژاندبوو، تێبینی ئەوەش كرابوو كە ئاستی ئاو لە كەنارەكانی دوورگەی هاچیجۆجیما نزیكەی (30) سەنتیمەتر بەرز ببویەوە، دواتر هۆشداری ئەوەدرابوو كە ئەگەری هەیە ئەو بوومەلەرزانە ماوەی (3) رۆژ تاكو هەفتەیەكی تریش بەردەوامیان هەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە