لەماوەی مانگی ڕابەدوودا 7 هەزار حاڵەتی جیابونەوە لەعێراق تۆماركراون

لەماوەی مانگی ڕابەدوودا 7 هەزار حاڵەتی جیابونەوە لەعێراق تۆماركراون

پەیامی کورد... لەماوەی مانگی ڕابەدوودا 7 هەزار حاڵەتی جیابونەوە لەعێراق تۆماركراون

سەرۆكایەتی دادگاكانی عێراق رایدەگەیەنێت، مانگی رابردوو نزیكەی 30 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری و نزیكەی 7 هەزار حاڵەتی جیابونەوە تۆماركراون.

بەپێی ئامارێكی سەرۆكایەتی دادگاكانی عێراق، لەمانگی ئایار/5 ی 2023دا، نزیكەی 6728 حاڵەتی جیابونەوە تۆماركراوە، بەجۆرێك 4932 حاڵەتیان لەدەرەوەی دادگاكان كراون و تەنها لەدادگاكان پەسەندكراون، 1796 حاڵەتیش لەناو دادگاكان بڕیاری جیابونەوە لەنێوان هاوسەرەكان دراوە.

هەر بەپێی ئامارەكە، 28 هەزار و 940 گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە كە 25 هەزار و 610 گرێبەست لەناو دادگاكان واژۆكراون، 3300 گرێبەستیش تەنها پەسەندكردنیان بۆ كراوە.

زۆرترین رێژەی جیابونەوە لەنێوان هاوسەران لە بەشی كەرخی بەغدای پایتەخت بووە كە رێژەكەی 406 حاڵەت بووە، لە پارێزگای زیقاڕیش هیچ رێژەیەكی جیابونەوە لەمانگی رابردوو لەدادگاكان تۆمارنەكراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە