پەیامی کورد ... بەڕێوبەری شارەدێی زوممار ئاشکرای کرد، حکوومەتی فیدڕاڵ بە پیلانێک دەیەوێ داعشەکانی عێراق لە زوممار نیشتەجێ بکات و دەشڵێ، بەتوندی بەرەنگاری پیلانەکە بووینەتەوە.
ئەحمەد گەرگەری، بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار، ڕاگەیاند: "نزیکەی دوو ھەزار و ٥٠٠ خیوەت لە نزیک ناحیەی زوممار ھەڵدراون بۆ ئەوەی خێزانەکانی داعشیان تێدا نیشتەجێ بکرێت، ئەو داعشانە خەڵکی مووسڵ نین، یان داعشی بیانین، یانیش خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراقن، وەک بەغدا و تکریت و ئەنبار و ھەموو ناوچەکانی دیکە."
بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار دەڵێت: "لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکانی ڕەبیعە و عیازیە و خەڵکی ناوچەکە توانیومانە ڕێگری بکەین لە ھێنانی داعشەکان و بەھیچ شێوەیەکیش قبووڵ ناکەین داعش بگەڕێتەوە دەڤەرەکە."
گەرگەری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "داعش بە شێوەی شاراوە لە ناوچەی زوممار ھەیە، بەنھێنی کار بۆ تێکدانی ڕەوشی ئەمنی دەڤەرەکە دەکەن و لە دەرفەت دەگەڕێن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی، بەڵام ئەگەر بە خێزانەکانیانەوە بگەڕێنەوە کاریگەرییان دەبێت بۆ بەھێزبوونیان."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە