پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی تایبەت بە مووچە دەردەکات
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێم چەند بڕیارێکی تایبەت بە مووچە بۆ کارمەندی بانکەکان، کاس وکاری شەهیدان، خانەنشینان و چهند توێژێكی تر دەركرد.
بە پێی ئەو راسپاردە و بڕیارانەی، کە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ گەنجینەکانی ناردووە، ئاماژەی بەوەداوە، کە لەسەر رۆشنایی بریاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ٧٧ لە ٧ی١٠ی٢٠٢٠، مووچەی مانگی ٩ی٢٠٢٠، (کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوان، مووچەی زیندانیانی سیاسی و مووچەی زیندانیانی سیاسی) بەھەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو خەرج بکرێت.
ههروهها روونیشكراوهتهوه، مووچەی مانگی ٩ی٢٠٢٠ی خانەنشینان بەھەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو خەرج بکرێت تەنھا گۆرانکاری لە رێژەی سەدا ٢١٪ بۆ رێژەی سەدا ١٨٪ بکرێت.
هاوكات وەزارەتی دارایی لەبڕیارێکی دیکەدا باسی لهوهكردووه،"لەسەر راسپاردە و فەرمانی وەزیری دارایی زیادەی مووچەی مانگی ٤ی٢٠٢٠ بۆ بانکەکان لەگەڵ مووچەی مانگی ٩ی٢٠٢٠، بە رێژەی سەدا ٨٢٪ خەرج بکرێت جگە لە پلە تایبەت بە رێژەی سەدا ٥٠٪ خەرج بکرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە