پەیامی کورد ... دوای ئەمریکا وڵاتی تورکیا پشتیوانی خۆی لە ڕێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا ڕاگەیاند
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی رێککەوتنی حکوومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەسەر پرسی ئیداری و ئەمنی شنگال رایگەیاند، لەبارەی "بەرەنگاربونەوەی تیرۆر" و دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە عێراق ئامادەی پشتیوانی و ھەماھەنگین.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ھیوادارین ئەم رێککەوتنە جێبەجێ بکرێت بەمەبەستی جێگرکردنی دەسەڵاتی فیدڕاڵی عێراق لە شنگال و ریشەکێشکردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، ئاسانکاری بکرێت لە گەڕاندنەوەی ئێزدییەکان و خەڵکی ناوچەکە بۆ سەر ماڵ و خاکی خۆیان کە روبەڕوی ستەم و گوشاری زۆر بونەتەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە، "ئامادەی ھەماھەنگین لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە شنگال و ناوچەکەکانی دیکەی عێراق".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتیوانی خۆی بۆ ئەو ڕێکەوتنە ڕاگەیاندبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە