پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاند : ئەو بانگه‌شانەی لە سەر پێدانی زانیاری ناسنامه‌ی ٩ ملیۆن هاووڵاتی عێراقی به ئێران بە دڕۆ خستەوە وهەروەها ڕایگەیاند کە ئەو بانگەشانە دوورن له‌ڕاستییه‌وه.
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان دوای بڵاو کردنەوەی هەواڵیک لە كه‌ناڵی ئەلعەرەبیه-ی سعوودی کە بانگه‌شه‌ی ئەوەی کردووە کە وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، زانیاریی ناسنامه‌ی ٩ ملیۆن هاووڵاتی عێراق كه به كارتی نیشتمانی ناسراوه، داوه به حكوومه‌تی تاران وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەم هەواڵەی بە ناڕاست زانی و بە درۆی خستەوە .
جێگای ئاماژەدانە کە لە هەواڵەکەدا زانیارییه‌كان له‌ڕێگه‌ی حزبوڵڵای عێراقه‌وه دراوه به ئێران و كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق-ه‌وه به‌ڕێوه‌براوه.
هاوکات سەبارەت بەم هەواڵە وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ڕاگه‌ینراوەكەیدا بانگه‌شه‌كانی ئەلعەرەبیە-ی به‌درۆخستووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی كارتی نیشتمانی بۆ ده‌ره‌وه محاڵه و ناکرێت چوونکە ئه‌و سیستمه‌ی زانیارییه‌كانی كارتی نیشتمانیی تێدایه، له‌ڕێگای سیستمێكی به‌رگریی زیره‌كه‌وه پارێزگاریی لێده‌كرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە