دانووستانەکان بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچەکانی دیکە دەستی پێکردووە

دانووستانەکان بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچەکانی دیکە دەستی پێکردووە

پەیامی کورد  ...  دانووستاندن بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شاری کەرکووک دەستی پێکردووە .

فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە ی بەرپرس لە ناوچەی باشووری کەرکووک ، نووری حەمە عەلی ڕایگەیاند کە بۆ پرسی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ شاری کەرکووک لەگەڵ بەغدا دانووستان دەستی پێکردووە .

 فەرماندی پێشمەرگە لە حزبی " پ . د . ک " ڕایگەیاند کە بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی دەورووبەری هەرێمی کوردستان دانووستاندن لە نێوان کوردستان و بەغدا دا دەستی پێکردووە و ووتی : لە دانووستاندنەکاندا داوا کراوە هێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی کە پێش شەڕی داعش لەوێ جێگیر کرابوون .

نووری حەمە عەلی هەروەها ئاشکرای کرد دۆخی ئەمنی کەرکووک و ناوچەکانی دەورووبەری کوردستان خراپە ، هەر لە بەر ئەم هۆکارەش پێویستە پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەکە و هەروەها ووتی ؛ " پێشمەرگە ئامادەیە بگەڕێتەوە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە هەر بۆخۆشی هەر کاتێک پێویست ببوایە حکوومەتی عێراق بۆ خۆی داوای هاوکاری لە پێشمەرگە دەکرد .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە