فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامن لەبۆردومانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان، شەوی ڕابردوو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بناری قەندیل و سنووری چەند گوندێکی قەزای سۆران بۆردومان کردەوە.
بەوتەی شایەتحاڵەکانی ناوچەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا سنووری گوندەکانی (سایە، سێوکان و چیای هەلەموون)یان لەسنووری قەزای ڕواندز بۆردومان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە نەزانراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە وێڕای ئەوەی رۆژانە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە بۆردومانی خاکی هەرێمی کوردستان دەکرێت، هەفتەی ڕابردووش بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانەوە لەسنووری ناحیەی وەرتێی سەر بە قەزای ڕواندز (٤) هاووڵاتی باشووری کوردستان شەهیدبوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە