پەیامی کورد ... دەستبەرکرانی دوو هاووڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی دێوەزناویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی تەشرینی دووهەمی ٢٠٢٠، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەوڵاوا هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی دێوەزناو و دوو هاووڵاتییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە سامان ئەسەدحەکیم تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ و محمد شەفیع زادە تەمەن ٣٥ ساڵ و خێزاندار، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە