پەیامی کورد... هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا كەمیكردوە
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 122 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
بە پێی ههواڵێكی شهفهق نیوز ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاندوە، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە 9 وڵاتەوە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 833 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 124 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا كەمیکردووە.
ئاماژهی بهوهشكرد، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 122 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 94 هەزار بەرمیل كەمیکردووە كە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 216 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
باس لەوەشكراوە، زۆربەی داهاتی نەوتی ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەدا بووە، بە ڕێژەی 3 ملیۆن 611 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت بە ڕێژەی 882 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان سعودیە بە ڕێژەی 313 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان کۆڵۆمبیا بە ڕێژەی 287 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بەگوێرەی ئیدارەی ئەو وڵاتە، بڕی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە بەرازیلەوە بە تێکڕا گەیشتووەتە 224 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە نەیجیریایش بەڕێژەی 192 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە ئیکوادۆریشەوە بە ڕێژەی 157 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و لە لیبیاش بەڕێژەی 45 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە