پەیامی کورد … هیندستان/ کۆرۆنا لە دوو حەوتوودا گیانی ٥٠ هەزار کەسی ئەستاندووە
بەرپرسانى هیندستان ڕایانگەیاند ، تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و بەو ئامارەش ئەو وڵاتە دەبێتە سێیەم وڵات بۆ گیانلەدەستدانی زۆرترین کەس دوای ئەمریکا و بەڕازیل.
وەزارەتی تەندورستى هیندستان بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان لەسەرەتای هاتنى کۆرۆنا تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٠٣ هەزار و ٧٢٠ کەس ، بەمەش دەردەکەوێت و تەنها لە ماوەی ئەم دوو هەفتەی دوایدا ٥٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ژمارەى توشبووانیش تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٦ ملیۆن کەس و کە تەندروستى بەشێکیان خراپە.
ئەمەش لە کاتێکدایە جگە لە کۆرۆنا نەخۆشییەکی ترسناکی دیکە لە هیندستان سەریهەڵداوە کە بە کەڕووی ڕەش ناسراوە و مەترسی لەسەر گیانی توشبوان هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە