پەیامی کورد … کۆرۆنا لە عێراق گیانی شەش هەزار و ٧٤٠ کەسی ئەستاندووە
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٦٥١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٧٩٤ چاکبوونەوە و ٧٢ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ئاب، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٦٥١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سێ هەزار و ٧٩٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٤٠٠ حاڵەتیان دەکەونە هەرێمەوە.ئاماژە بەوەشكراوە، ٧٢ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٢١٩ هەزار و ٤٣٥ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش، شەش هەزار و ٧٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦١ هەزار و نۆ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە