پەیامی کورد… لە ١٠ مانگدا ٣٧ هەزار کەس لە عێراق کۆچیان کردووە
سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیێنێت، لە 10 مانگی سەرەتای 2021دا 37 هەزار کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان کردووە.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران راگەیاند، "بەھۆی قەیرانەکان و ناسەقامگیرییەوە،" لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ساڵی 2021دا 37 ھەزار کەس ھەرێمی کوردستان و عێراقیان بە جێھێشتووە و کۆچکردنیش بەردەوامە.
ئاری جەلال ئاماژەی بەوەکرد، لەو ماوەیەدا 10 کۆچبەر بە هۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە و 12 کۆچبەریش بێسەروشوێنن.
بەپێی ئاماری دەزگای لووتکە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا 633 ھەزار و 273 کەس لە ھەرێمی کوردستان و عێراق کۆچیان کردووە و لە رێگەی کۆچبەریشدا 261 کەس گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە