بە چەکی قورس هێرش کرایە سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی

بە چەکی قورس هێرش کرایە سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی شوبات، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری لە باشووری عێراق بڵاویکردەوە، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە چەکی جۆری ئاڕ پی جی هێرشکراوەتە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای زیقار.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیووزی ڕاگەیاندووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نووسینگەیەکی سەر بە لیواکانی سەید ئەلشوهەدا/ لیوای 14/ی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەربازی لە ناوەڕاستی قەزای سوق ئەلشوخ، باشووری قایمقامیەتی زیقار.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجگرتنەکە بە بە چەکی جۆری ئاڕ پی جی ڕوویداوە و زیانی ماددی زۆری بە شوێنەکە گەیاندووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان هاتوونەتە شوێنەکە و دەستیانکردووە بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی پێویست.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە