بومەلەرزەیەک ئێرانی هەژاند

بومەلەرزەیەک ئێرانی هەژاند

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە بە پێوەری رێختەر باکووری پارێزگای کرمانی لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران هەژاند.

پەیمانگەی بومەلەرزەزانیی لە زانکۆی تاران بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 4:37 خولەکی بەیانی لە دووری 33 کیلۆمەتر لە شاری رافر و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتری زەوی روویداوە.

بەپێی راپۆرتی بنکەی ئۆپراسیۆنی کارەساتەکان لە زانکۆی کرمان، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی مردن یان برینداربوون بەهۆی بومەلەرزەکەوە نەگەیندراونەتە نەخۆشخانەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە